گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی باپیر: کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

2019.06.18 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی باپیر: کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند، حزبەکەی به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات و بەشداری نەکردنیشی مانای دژایەتی کردنی نیە. . ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیران، عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگه‌یاند "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تدا ناكات." . ئەمیری كۆمەڵ وتی: "ئەو كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكدەهێنرێت كۆمەڵی ئیسلامی تێدا نابێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەو حكومەتە بەراستی حكومەت بێت‌ و پێوەری مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكدا هاوڵاتی بوون و مرۆڤ بوون بێت نەك ئینتیمای حزبی و بنەماڵەیی." . ئەم لێدوانەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ دوای کۆبوونەوەیەک بوو لەگەڵ محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، یەکگرتوو پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگەیاندووە. . عەلی باپیر لەبارەی ئۆپۆزسیۆن بوونی حزبەکەی وتی: "بەشدارینەكردنمان مانای وانییە سەنگەر لە حكومەت بگرین، بە پێچەوانەوە هاوكار دەبین و پێمان باشە باشترین حكومەتمان هەبێت، چونكە حكومەت هی هەموو خەڵكە." . ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت بە ڕۆژنامەنوسانی وت، سەردانی ئەو لایەنانە ناکات کە ڕێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی لەگەڵیان ئەنجام نەدراوە. .