گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمپانیاى گشتیى بەرهەمە نەوتییەکان گران بوونى بەنزینى موحەسەن ڕەتدەکاتەوە

2021.06.24 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیاى گشتیى بەرهەمە نەوتییەکان گران بوونى بەنزینى موحەسەن ڕەتدەکاتەوە

ناس کورد-

کۆمپانیاى گشتیى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق ڕەتیدەکاتەوە، گۆڕانکارى لە نرخى ئەو جۆرە بەنزینانە هاتبێت کە ئۆکتانیان بەرزە و جەختلەوەشدەکاتەوە، لەساڵى ئایندەوە عێراق ڕۆژانە 9 ملیۆن لیتر بەنزینى ئۆکتان بەرز بەرهەم دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى گشتى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق (24ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، کارى لە پێشینەى وەزارەتى نەوت دابینکردنى بەنزینى ئۆکتان بەرزە، عێراق ڕۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل بەنزینى کۆتان بەرز بە دراوى قورس هاوردە دەکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، کارى سەرەکى وەزارەت باشترکردنى پاڵاوتگە نیشتمانییەکانە بۆ باشترکردنى کواڵێتى بەنزین، ئەو 15 ملیۆن لیترەى هاوردە دەکرێت لە پاڵاوتگەکان تێکەڵ دەکرێن و باش دەکرێن، ئەمساڵ ناتوانین بەنزینى ئۆکتان بەرز بەرهەم بهێنین بەڵام دواى تەواوبوونى پاڵاوتگەى کەربەلا ڕۆژانە 9 ملیۆن لیتر بەنزینى ئۆکتان بەرز بەرهەمدەهێنرێت.

 

حسێن تاڵب لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختیلەوەکردووەتەوە، لە عێراق ڕۆژنە 27 ملیۆن لیتر بەنزین بەکاردەهێنرێت ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى دانیشتوان بە ڕێژى 10% گەشەى کردووە، هەوڵى کەمکردنەوەى هاوردەکردن دەدەین و لەئێستاشدا هیچ قەیرانێکى کەمى بەنزینى ئۆکتان بەرزمان نییە.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەو جۆرەى لە عێراق زۆر بەکاردەهێنرێت جۆرى نۆرماڵە کە نرخەکەى 450 دینارە بۆ لیترێک، هەروەها بەنزینى ئۆکتان بەرز یەک لیتر 650 دینارە، زيادكردنى نرخى بەنزین پشت بە بڕیارى دەوڵەت دەبەستێت چونکە بەنزین مادەیەکە هاوردە دەکرێت و بۆرسەى جیهانى کاریگەرى لەسەرى هەیە.