گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’رێکار دژى شاسوار عەبدولواحید’’..یەکەم کاردانەوەى فەرمى لەسەر فرۆشتنى بەنزینى 500 دینارى

2021.06.24 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
’’رێکار دژى شاسوار عەبدولواحید’’..یەکەم کاردانەوەى فەرمى لەسەر فرۆشتنى بەنزینى 500 دینارى

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە حکومەتى خۆجێی دەکات رێکارى یاسایی بەرانبەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بگرێتەبەر، ئەگەر دەرکەوت مەبەستى دیکەى هەیە لە فرۆشتنى بەنزین بە نرخى 500 دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان محەمەد ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، پشتگیریی لە دابەزینى بەنزین دەکەن بەمەرجێک بۆ کاتى و بۆ مەبەستى تر نەبێت.

 

وتیشى "سلێمانى رۆژانە پێویستى بە دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزین هەیە، ئەگەر ئەو کەسە لە توانایدایە ئەو کێشەیە بۆ هاوڵاتییان چارەسەر بکات ئێمە پشتیوانى لێدەکەین، بەڵام ئەگەر بۆ مەبەستى دیکەیەتى پێویستە حکومەتى خۆجێی لێی قبوڵ نەکەن و رێوشوێنى یاسایی بەرانبەرى بگرێتەبەر".

 

بەرزان محەمەد دەڵێت، بەدواداچونیان کردووە لیترێک بەنزین کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت ئەگەر گومرگیشى لێنەسەنرێت لەو نرخە زیاتر دەکەوێت "تەسەورناکەین هیچ کەس بتوانێت بەنزین بۆ 500 دینار دابەزێنێت"

 

ئەمڕۆ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، نرخی چەند تەنكەرێك بەنزینی داشكاند و بۆ "تەحەداكردنی دەسەڵات" لیتری بە 500 دینار فرۆشتی بەشۆفێران، بەڵام لایەنە پەیوەندیدار و شارەزاكان باس لەوە دەكەن ئەم هەنگاوە سنوردار و كاتییە و چارەسەری گەورە لە پاڵاوتنی ناوخۆییدایە.  

 

جیاوازی خەمڵاندن: لیترێك 200 یان 630 دینار؟  

  

شاسوار عەبدولواحید، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریدا باسی لەوەكرد، ئەگەر سەرانە وەرنەگیرێت، ئەوا لیتری بەنزین دەتوانرێت بکرێت بە ٥٠٠ تا ٥٥٠ دینار. بەقسەی سەرۆكی نەوەی نوێ، لە هەر لیترێک بەنزین ٢٠٠ دینار سەرانە وەردەگیرێت و لیتری بەنزین لە پاڵاوگەکانی ناوخۆ ٢٠٠ دیناری تێدەچێت، كەچی دەیفرۆشنەوە بە ٧٥٠ دینار، بەڵام سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان عەلی حەمە ساڵح، دەڵێت، "ئەگەر بازرگان ھیچ قازانج نەکات و کرێی گواستنەوەو گومرگ و کۆمپانیاو گۆڕەپان و خەزان و قازانجی بەنزین خانەش  نەخرێتە سەری یەک لیتر بەنزین ٦٣٥ دینار دەکەوێت.  

  

بەگوێرەی هەندێك بەڵگە كە عەلی حەمە ساڵح دایناوە، ئێستا تەنێک بەنزین بەبێ تێکەڵکردنی مەوادی خراپ بە دوایەمین تەندەر لەئێران کە بۆ ٥٠  ھەزار تەن کراوە بۆ هەرێمی كوردستان، بە ٥٥٨ دۆلارە. بەو حساباتەشی كردوویەتی لیتری 635 دینار دەكەوێت، بۆ بەنزینی باشیش "ئەگەر حسابی گومرگ و گواستنەوە و بکرێت بەبێ قازانجی بەنزینخانە تەنێک ٦٦٠ دۆلار دەکەوێت و لیترێک نزیک دەبێتەوە لە ٧٥٠ دینار، بەڵام ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ کۆندێن سەیت پترۆ کیمیاوی و نەفتا دەتوانرێت بە ٧٠٠ بفرۆشرێت، بەڵام ئەم بژاردەیە ھەم زیان لە ئۆتۆمبیل دەدات و ھەم ژینگەی كوردستانیش پیس دەكات".  

  

بژاردەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نرخی بەنزین  

  

بەوپێیەی لە ساڵی 2016 بەدواوە حكومەتی هەرێم دەستبەرداری نرخ و پاڵپشتیكردنی سووتەمەنی بووە، ئێستا بازرگانییەكە لەدەست كۆمپانیاكانە، بەڵام بۆ چارەسەری ئەمە زۆرێك لە شارەزایان باس لەوە دەكەن پێویست دەكات حكومەتی هەرێم لە پاڵاوگەکانی ناوخۆ نەوت بپاڵوێت و پشتیوانی دابەزاندنی نرخ بکات وەک ئەوەی ئێستا حكومەتی عێراق دەیكات و نرخی هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە دەوروبەری 500 دیناردایە لە بنزینخانە فیدراڵییەكان.  

  

لەم میانەیەشدا عەلی حەمە ساڵح، ئەوە ئاشكرا دەكات "ئێستا حکومەتی ھەرێم ٨٧٠ ھەزار لیتری ڕۆژانەی ھەیە كە بەرھەمی ٢٥ ھەزار بەرمیلی پاڵاوگەی کارە، ئەم بەرهەمەش بە قۆرخکاری بە ٦٣٠ دینار دراوە بەکورد نەفت و سەن ئۆیڵ، بۆیە دەتوانێت ھەم بەرھەم زیاد بكات و  ھەم ئەم قۆرخکارییەش لاببات و هەم نرخی بەنزینیش هەرزانتر بكات".  

  

محەمەد حسێن كە ماستەری هەیە لەئابووری و توێژەری كەرتی وزەیە، باس لەوە دەكات لە ئێستادا، چارەسەر ئەوەیە حكومەت،  نەوتی خاو دابین بکات بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆو پاڵاوگەی نوێش دروست بکات تا بەنزین و گاز بە کواڵیتی باش بەرهەم بێنن، نەوتە خاوەکەیان بە نرخی رۆژ پێ بفرۆشرێت، بۆ حكومەتیش هەر ئەمە قازانجە نەك هەناردەکردنی نەوتەکە بە خاوی و بەرخی كەم بۆ وڵاتان.  

  

محەمەد حسێن ئاماژە بەوەش دەكات، "ئەگەر نەوتی کوردستان بە شێوەی بەرهەمە نەوتییەکان بفرۆشرێت، حكومەتی هەرێم پارەی زیاتری دەست دەکەوێت، بەراورد بەوەی کە بە خاوی دەیفرۆشێت، ئەمە جگە لەوەی هەلی کارو بازاڕو بازرگانی بۆ دەیان هەزار کەسی تریش دروست دەکات.  

  

چارەنووسی بەنزینە 500 دینارییەكە  

  

سەرۆكی لیژنەی وزەی پەرلەمانی كوردستان، پێیوایە ئەو شەش تەنكەرەی سەرۆكی جووڵانەوەی نەوێ دابینی كردووە، تەنها 1% پێداویستی یەك ڕۆژی شاری سلێمانی دابین دەكات، خۆشی نزیكەی دەفتەرێك دۆلار لە نرخەكەی زیانی دارایی دەكات و ئەو دەستپێشخەرییە "كاتییە و دۆخەكە ناگۆڕێت".  

  

لەلای خۆشییەوە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەرزان شێخ محەمەد بەناوی ئەنجومەنەوە دەڵێت "دەستخۆشی لە هەر بەرێزێك دەكەین نرخی بەنزین بكاتە 500 دینار بەرمەرجێك بۆ كاتی نەبێت و بەردەوام بێت". هەروەها دەڵێت "ئەگەر ئەم بەڕێزە لە توانایدا هەیە كێشەكە چارەسەر بكات دەستخۆشی لێدەكەین، ئەگەر بۆ مەبەستی تایبەتی خۆشیەتی پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن رێگە نەدەن و قبوڵ نەكەن. بەڵام سەرۆكی نەوەی نوێ لە كۆنگرە ڕۆژنامەگەرییەكەیدا جەختی كردەوە ئەوان بەو چەند تەنكەر بەنزینە "تەحەدای دەسەڵات دەكەن".  

  

هەناردەی بەنزین لە كوردستانەوە بۆ بەغدا  

  

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بەم جۆرە كاردەكەن و بەرهەمەكەیان ڕەوانەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكەن:  

  

ـ پاڵاوگەی بازیان: كە هی كۆمپانیای قەیوانە ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل دەپاڵێوێت و بۆ عێراق کاردەکات، بەرمیلێک نەوت بە ٨ دۆلار دەپاڵێوێت و کۆی بەرھەمەكەشی دەداتە بەنزیخانەكانی عێراق.   

  

ـ پاڵاوگەی کەڵەک: ١٧٥ ھەزار بەرمیل رۆژانە بەرهەمیەتی، ٢٥ ھەزار بۆ عێراق و ٢٥ ھەزار بۆ حکومەتی ھەرێم و توانای پاڵاوتنی ١٢٥ ھەزار بەرمیلی کار ناکات.  

  

ـ پاڵاوگەی لاناس: ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوتی سوریاو عەین زالە دەپاڵێوێت.  

ـ پاڵاوگەی دوکان: وەستاوە