ناس کورد-
ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى و ئامارى توشبوونیش بەرزبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێم کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ ٥٩٩ تووشبوو، شەش مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ ١١ مردن و ٥٣٣ تووشبوو تۆمارکراوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٨٤ )
١. پشکنین: ( ٧٨٧٨ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٥٩٩ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٤٨٠ چاکبوون)
٤. ٤. مردن: ( ٦ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٧١٠١٦ (٧٢٠٠٩٣ هەولێر، ٥٠١٨٨١ سلێمانی، ٨٣٣٠٧٦ دهۆك، ١٥٩٦٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٢٢٦٧ (٥٥٠٩٧ هەولێر، ٥٩٧٨٣ سلێمانی، ٦٣٦٢٤ دهۆك، ٣٧٦٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٠٥٧٧ ( ٥٢٨٢٨ هەولێر، ٥٣٥٥٨ سلێمانی، ٦٠٥٩٨ دهۆك، ٣٥٩٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٢٥١ (١٠٦٦ هەولێر، ٤١٨٨ سلێمانی، ١٩٧٨ دهۆك، ١٩ هەڵەبجە)
مردن ٤٤٣٩ (١٢٠٣ هەولێر، ٢٠٣٧ سلێمانی، ١٠٤٨ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی حوزەیران ٢٠٢١