ناس کورد-
دەزگای دژەتیرۆری سەربە یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کەسێکەوە بڵاوکردەوە کە بە سیخوڕ ناوی بردووە و دەڵێت، هیچ پەیوەندییەکی بە دەزگای دژەتیرورەوە نییە و به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری و لەڕێی تۆڕێکی پشتیوانیكراو خەڵک چەواشە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی و سیخوڕی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری و لەڕێی تۆڕێکی پشتیوانیكراو لە پەیجی بێ دايك و باوك، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییە و هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمه پشت بەستوو بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لايەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی (زاگرۆس جوهر صديق) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن، بۆ نمونه و به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتيرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك و دڵنيابن نە ئێوه و نه هیچ وەرگرێکی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم چەشنه ناکات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاونیشتمانیانی خۆشەویستی کوردستان ئاگاداربن کە دەزگای دژەتیرۆر لە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆى لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه که به پیلانی پێشوەخته و به هۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات، ئێمه بەڵێنمان له لايەنه ياساييه دەرەكييه پەيوەندارەکان وەرگرتووه که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری."