ناس کورد-
فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە سەرۆکى پەرلەمان دەکات لەبارەى بەکارهێنانى پلە و پێگەى پەرلەمانتارى بۆ بەرژەوەندى کەسى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى فراکسیۆنەکە (24ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "نوسراوێك بە واژۆی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچوون و ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت" .
وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى رونیدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەى هیچ ئەندامێکى فراکسیۆنەکەیان لەو لیژنەیەدا بەپیشەییانە کاریان کردووە داوا لە سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەن هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلە و پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت.