گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى دارایى پەرلەمان لەبارەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرانى گرێبەست

2021.06.24 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى دارایى پەرلەمان لەبارەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرانى گرێبەست

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆتیناتێکى زۆرى ئیدارى هۆکارى دواکەوتنى مامەڵەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرانى گرێبەستە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر (24ى حوزەیرانى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، دۆسیەى بەهەمیشەیى کردنى  فەرمانبەرانى گرێبەست کە بۆ ماوەى 5 ساڵ بەردەوام بوبێت لەخزمەت لەناو دەزگا حکومییەکاندا لەبودجەى 2021 دەنگى لەسەر دراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ڕۆتیناتێکى زۆر هۆکارى سەرەکى دواکەوتنى دەرکردنى فەرمانى جێگیرکردنیانن ئەوە سەربارى نەبوونى بنکەیەکى داتایى و هەروەها بەڕێوەبردنى تایبەتى ئەو دۆسییانە.

 

کۆچەر دەشڵێت، دۆسیەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرە گرێبەستەکان و کردنیان بەفەرمى تایبەتمەندە بە 22 وەزارەت و چەند دەزگایەکى تریش کە نەبەستراونەتەوە بە وەزارەکانەوە و یەکلایى کردنەوەى ئەو دۆسییانەش لەهەندێ وەزارەتدا زۆر دواکەوتووە.

 

بەوتەى کۆچەر، بەهەمیشەیى کردنى گرێبەستەکان پەیوەندى نیە بەلابردن و نوێ کردنەوەى پلە ئیدارییەکانى فەرمانبەرانەوە.