گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نرخى نەوت زیاتر بەرزبوەوە

2021.06.24 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت زیاتر بەرزبوەوە

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ سەرلەنوێ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆیەوە بینى و یەک بەرمیل نەوتى خاوى پرێنت 14 سەنت بەرزبوەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسە جیهانییەکان (24ى حوزەیرانى 2021) بڵاویان کردەوە، بەهۆى هەبوونى خواستێکى زۆر و بەهێز لەسەر سوتەمەنى و پاشەکشەى نەوتى خاوى عەمبارکراوى ئەمەریکا، نرخى نەوت بەرزبوەوە.

 

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لەسەر ئاستى جیهان بەجۆرێکە کە نەوتى خاوى پرێنت 14 سەنت زیادى کردووە و یەک بەرمیل نەوتى خاوى پرێنت بە 75,33 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و نەوتى خاوى تەکساس نزیکەى 11 سەنت زیادى کردووە و یەک بەرمیلى بە 73,19 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.