گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خوێندنى باڵا هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى لە زانکۆکان راگەیاند

2021.06.24 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى لە زانکۆکان راگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراق دەستپێکردنى هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى لە زانکۆکان راگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندنى هەمیشەیى ناو کەمپەس.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتەکە (24ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، وەک پابەندبوونێک بە ڕێنماییەکانى وەزارەت و تەواوکردنى پێداویستییە تەندروستییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ خوێندنى تەواوەتى ناو کەمپەس بۆ ساڵى نوێى خوێندن بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى عێراق دەستکرا بە هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا لەناو زانکۆکان".

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تیمە پزیشکییەکان هەڵمەتى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنایان لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى نەهرەین بە مامۆستایان و خوێندکاران دەستپێکردووە".