گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەواڵگرى دەستگیرکردنى دوو داواکراوى مەترسیدارى لە کەرکوک راگەیاند

2021.06.24 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵگرى دەستگیرکردنى دوو داواکراوى مەترسیدارى لە کەرکوک راگەیاند

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەستگیرکردنى دوو چەکدارى داواکراوى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشى لە شارى کەرکوک، راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى (24ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى بەدەستهێنانى زانیارى هەواڵگرى ورد، تیمەکانى هەواڵگرى سەربازى لە وەزارەتى ناوخۆ توانییان ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو لە شارى کەرکوک ئەنجام بدەن و دوو تاوانبارى داواکراو کە دوو تیرۆریستى مەترسیدارن، دەستگیر بکەن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو دوو تاوانبارە لە بەناو مەفرەزە ئەمنییەکانى کەرکوکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کاریان کردووە و پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆیان کراوەتەوە.