گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتى دەڵێت ’’بەبێ مەرج’’ گەورەترین هێزى خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە

2021.06.23 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى دەڵێت ’’بەبێ مەرج’’ گەورەترین هێزى خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە

ناس کورد-

وتەبێژى یەکەى حەفتاى یەکێتى ڕایگەیاند، هێزى پشتیوانى دوو کە گەورەترین هێزى سەر بەو یەکەیە، "بەبێ مەرج" خراوەتە ژێر دەسەڵاتى وەزارەتى پێشمەرگەوە، لە چوارچێوەى پڕۆژەى یەکخستنەوەى تەواوى هێزەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هێزە (21ی حوزەیرانی 2021) بە نامەیەکى فەرمى یەکەى حەفتا بۆ وەزیرى پێشمەرگە خرایە چوارچێوەى هێزە یەکخراوەکانەوە، پاش چەند هەفتەیەک لەهەنگاوێکى هاوشێوەى یەکەى 80ى پارتى.

 

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى (23ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "یەکێتى هێزى پشتیوانى دووى خستووەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە کە گەورەترین هێزى یەکـێتییە لەبەرئەوەى هێزى پشتیوانى دوو لە چەندین کەتیبە پێکهاتووە".

 

وتیشى، ئەوان هیچ مەرجێکیان نەبووە و نییە بۆ یەکخستنەوەى هێزەکانیان، بەڵام بۆ ئەوەى وەزارەت سەرکەوتووبێت لە ئەرکەکانیدا و خزمەت بە هێزى پێشمەرگە بکات داوایان کردووە هاوسەنگى و دادوەرى هەبێت لە هەموو بوارەکاندا.

 

هێزەکانى 70ى یەکێتى لە 28 لیوا پێکدێت و ژمارەیان لە دەوروبەرى 70 هەزار پێشمەرگەدایە و جگە لە هێزى پشتیوانى دوو کە خراوەتە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگەوە، سەرجەم لیواکانى دیکەى یەکەکە لەژێر دەسەڵاتى یەکێتیدان.

 

یەکەى 70ى یەکێتى هاوشان لەگەڵ یەکەى 80ى پارتى دوو گەورەترین هێزن کە تا ئێستا لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە ماونەتەوە.