گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قۆناغێکى نوێ دەستپێ دەکات

ئەمەریکا زیاتر لە ’’هەزار سزا’’ لەسەر ئێران هەڵدەگرێت

2021.06.23 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا زیاتر لە ’’هەزار سزا’’ لەسەر ئێران هەڵدەگرێت

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى ئێران ئاشکرای دەکات، لە میانەى دانوستانەکانى ڤیەننادا واشنتۆن لەسەر هەڵگرتنى هەموو سزا نەوتییەکانى سەر ئێران و لابردنى سزا لەسەر ژمارەیەک لە نزیکەکانى خامنەییەوە ڕەزامەند بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانى ئێران لەسەر زارى مەحمود واعیزى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى حەسەن ڕۆحانیی سەرۆکى ئێرانەوە (23ى حوزەیرانى 2021) بڵاویان کردووەتەوە، گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ هەڵگرتنى سزا سەپێنراوەکان و هەروەها لەسەر پرسى نەوت و بارهەڵگرەکان کە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا ئەو سزایانەى سەپاندبوو.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەپێى ڕێککەوتنەکە نزیکەى هەزار و 40 سزا لەسەر ئێران هەڵدەگیردرێت کە بۆ سەردەمى ترەمپ دەگەڕێنەوە، هەروەها لەسەر هەڵگرتنى سزا لەسەر ژمارەیەک کەسایەتى کراوە کە نزیکن لە عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێرانەوە.

 

لە نیسانى 2021ەوە دانوستانەکانى ئێران و وڵاتانى خۆرئاوا بەردەوان بە ئامانجى زیندووکردنەوەى رێککەوتنى ئەتۆمى.

 

ئەمریکا ئامادەیی خۆى نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان، لەدواى ئەوەى ئیبراهیم رەئیسى بەسەرۆکى نوێی ئێران هەڵبژێردرا. بەپێی راپۆرتەکان هێشتا لەدانوستانەکاندا ناکۆکى هەیە لەسەر پرسە سەرەکییەکان.