گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 400 بەنزینخانە لەهەولێر ’’مەترسی داخستنیان لەسەرە’’

2021.06.23 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 400 بەنزینخانە لەهەولێر ’’مەترسی داخستنیان لەسەرە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەهۆى قۆرخکارییەوە زیاتر لە 400 بەنزینخانە لەهەولێر مەترسی داخستنیان لەسەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لەبڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەت رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت و 870 ھەزار لیتر بەرھەمیەتی. بەقۆرخکاری دراوە بە ھەردوو کۆمپانیای کورد نەفت وسەن ئۆیل لیترێک بە 630 دینار!".

 

دەشڵێت "ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بە بەنزینخانەکان لیتری بە 725 دینار! بەنزینخانەکانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لە پاڵاوگەی کاری وەردەگرن و پارەکەش لە بازاڕی دۆلارەکە تەسلیم دەکرێت!".

 

"کورد نەفت و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە لیترێک بەنزین خۆیان دەیدەن بە 660 دینار، بە بەنزینخانەکانی تر بە جوملە دەیفرۆشن بە 725 دینار!! ئەمەش وادەکات زیاتر لە 400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەربێت بەھۆی ئەم قۆرخکارییە"، عەلى حەمەساڵح وایوت.

 

هەروەها بە پێویستى دەزانێت ئەم بەرھەمە بەنرخێکی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەکان و ھۆکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.