گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزەکانى حەفتا: لەدۆسیەى شەڕە تەقەکە سکاڵا لەسەر پێشمەرگە تۆمارکراوە

2021.06.23 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
هێزەکانى حەفتا: لەدۆسیەى شەڕە تەقەکە سکاڵا لەسەر پێشمەرگە تۆمارکراوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى رایگەیاند، لەرووداوى تەقەکردنەکەى سەرچناردا سکاڵا لەسەر هێزێکى پێشمەرگە تۆمارکراوە و ئامادەن رادەستیان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد لەتیف وتەبێژى هێزەکانى حەفتاى یەکێتى (چوارشەممە 23ى حوزەیرانى2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "سکاڵا لاى دادوەر لە پێشمەرگەکانمان کراوە پۆلیسیش ئاگادارى کردوونەتەوە".

 

وتیشى ئەو پێشمەرگانەى سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، ئامادەن بچنە بەردەمى دادگا چونکە لە دادگا یەکلادەبێتەوە کێ تاوانبارە.

 

شەوى 21ى حوزەیران لە گەڕەکى سەرچنار هێزێکى ئاسایش و هێزێکى سەر بە هێزى ئاڵتونى سەر بە یەکەى حەفتاى پێشمەرگە بەشەڕ هاتن و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 کەس لەهەردوولا برینداربوون.

 

ستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70 ى یەکێتى دوێنێ سێشەممە چارەسەرکردنى کێشەى شەڕە تەقەکە" ى شەوى رابردووى راگەیاند کە لەنێوان ئاسایش و هێزێکى پێشمەرگە روویدا.  

  

مستەفا چاوڕەش بە "ناس کورد" ى وت، بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکانى ئەو رووداوە، کێشەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو چارەسەر کراوە.  

  

وتیشى "سەرجەم لایەنەکان بەچارەسەرەکە رازى بوون و کێشەکە رەوانەى دادگا و یاسا دەکرێت"، بەبێ ئەوەى رونکردەوەى زیاتر بدات.