گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

چەند زەنگێکی ئاگادارکردنەوە پێش توشبوون بە جەڵتەی دڵ

2021.06.23 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
چەند زەنگێکی ئاگادارکردنەوە پێش توشبوون بە جەڵتەی دڵ

ناس کورد-

دامەزراوەیەکى تایبەتمەندى پزیشکیی بەریتانى دەڵێت، جەڵتەى دڵ حاڵەتێکى کتوپڕى مەترسیدارە و پێش ڕوودانیشى چەند نیشانەیەکى وریاکردنەوە دەستپێ دەکەن دەکرێت بەوهۆیەوە ڕێگرى لێبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى دەیلى ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، دامەزراوەى لێکۆڵینەوە لە نەخۆشیەکانى دڵى بەریتانیا (BHF) ئەوەى ڕاگەیاندووە، جەڵتەى دڵ حاڵەتێکى کتوپڕى مەترسیدارە و دەکرێت ڕێگرى لێبکرێت ئەگەر کەسێک پێشوەختە لە نیشانەکانى بەئاگابێتەوە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، خەڵکى بە چەند ڕێگەیەکى جیاواز لە ئازار وریا دەبنەوە، دەکرێت نیشانەى توندییەکەى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر جیاواز بێت، زۆر جار ئەو جیاوازیەش لە نیشانەکان دەبێتە هۆکارى دەرکەوتنى ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە، بەتایبەت لەکاتى عەرەقکردنێکى بێ هۆ، ئەوە ئاماژەیەکى ترسناکە بۆ جەڵتەى دڵ.

 

توێژەران ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، عەرەقکردن ئەو نیشانەیەیە کە زیاتر پاڵ بە خەڵکیەوە بنێت بچنە نەخۆشخانە کاتێک دووچارى جەڵتەى دڵ دەبنەوە.

 

ئەو دەزگا پزیشکیە دەشڵێت، ڕژانى خوێن لەڕێگەى خوێنبەرە گیراوەکانەوە دڵ شەکەتتر دەکات، بۆیە لەوکاتانەدا جەستە هەوڵدەدات عەرەقێکى زۆر دەربدات بۆ ڕاگرتنى هاوسەنگى پلەى گەرمى لەش کە دادەبەزێت بەو هۆیەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر کەسێک عەرەقێکى ساردى کرد و پێستیشى وشکەڵات ئەوا دەبێت خێرا ئەو کەسە ڕاوێژى پزیشک دەستپێ بکات و عەرەقى شەوانەش نیشانەیەکى دیارترە لاى ئەو ژنانەى کە دووچارى نەخۆشییەکانى دڵ دەبنەوە بەڵام جارى واهەیە بەهۆى سوڕى مانگانانەوە کەمتر هەست بەنیشانەکانى دەکەن.

 

دەزگا پسپوڕەکە باسى لەوەش کردووە، ئەگەر ژنان شەوان لەکاتى خەودا بەخەبەر بوونەوە و هەستیان بەوە کرد جلەکانیان تەڕبووە بەهۆى عەرەقکردنەوە ئەوا نیشانەیەکە بەدووچاربوون بە جەڵتەى دڵ.

 

هەر بەپێى ئەو دەزگایە، عەرەقکردنێکى زۆر گەر تاى لەگەڵدا نەبێت بەڵام تەنگەنەفەسى و دڵتێکهەڵاتن و ئازارى سنگ دروستبکات ئەوا لەنیشانە دیارەکانى جەڵتەى دڵن.

 

جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، عەرەقکردنى لەڕادەبەدەر یەکەمین نیشانەى ئاگادارکردنەوەى ڕودانى جەڵتەى دڵن و لەکاتى گیرانى خوێنبەرەکاندا بەهۆى چەورییەوە دڵ پێویستى بەکارى زۆرتر هەیە بۆ ئەوەى دڵنیا بێت لەڕژانى خوێن بەسەرجەم جەستەدا لەئەنجامیشدا عەرەقکردنێکى زۆر دروستدەبێت.