گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى: وتەکانى مەحمود سەنگاوى گوزارشت لە یەکێتى ناکات

2019.06.18 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى: وتەکانى مەحمود سەنگاوى گوزارشت لە یەکێتى ناکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پاش ئەوەى لە ڤیدیۆیەکدا مەحمود سەنگاوى قسەى لەسەر پارتى و مەسعود باررزانى کرد، مەکتەبی سیاسیی یەکێتى ئاشکراى کرد، وتەکانى سەنگاوى گوزارشت لە هەڵوێست و سیاسەتى یەکێتى ناکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا، وتەبێژى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى ئاماژەى بەوە کردووە: "به‌ هه‌موو لایه‌كى راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و وتانه‌ى هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوى كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوزارشت له‌ هەڵوێست ‌و سیاسه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ناكات". . وتەبێژەکەى مەکتەبى سیاسی دەشڵێت: "ئێمه‌ سه‌رەڕاى ڕێزى تایبه‌تیمان بۆ كاك مه‌سعود بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى مێژوویى كۆمانده‌كاته‌وه، ئێستاش به‌ په‌رۆشه‌وه‌، پێكه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ پته‌وكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نێین ‌و هه‌ر دوێنێش له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌ردوولاماندا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ئارام و هێورو دۆستانه‌ كرایه‌وه‌، بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ". . ئەو ڕونکردنەوەى وتەبێژى فەرمى مەکتەبی سیاسی یەکێى، پاش وتەکانى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیی یەکێتى هات، کە لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ڕێکخستنەکانى یەکێتى لە 16ى حوزەیران، ڕایگەیاند: "خەباتى یەکێتى لەسەروى پارتییەوەیە". . مەحمود سەنگاوى هێرشى دەکاتە سەر، مەسعود بارزانى و قوباد تاڵەبانى، هەروەها ڕەخنە لە سیاسەتەکانى پارتى دەگرێت. .