ناس كورد - ئەحمەد مستەفا
بۆ جێگیرکردنی هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و دیاریکردنی پارەی وەزارەتەکەی، لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سەردانی بەغداد دەکات.
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ناس کورد، زانیارییەکانی سەردانەکەی لیژنەكەى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگەی خسەڕوو.
جه‌بار یاوه‌ر به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "لیژنه‌یه‌كى ژمێریارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى میكانیزمى وه‌رگرتنى بڕى 68ملیار دینارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و له‌چوارچێوه‌ى پشكى هه‌رێم بۆ پێشمه‌رگه دانراوە، ده‌چێته به‌غداد تا میكانیزمى خەرجکردنی بڕه پاره‌كه دیاربكرێت".
ده‌رباره‌ى كارى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، جه‌بار یاوه‌ر وتى: "ئێستا لیژنه هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، لە ناوچەیەکی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تریدا له ناوچه‌كانى دیاله و نهینهواو و خانه‌قین و مه‌خمور و ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى موسڵ پشكنین ده‌كه‌ن، تا ئه‌و ناوچانه دیاریبكه‌ن كه پێویسته كۆنتڕوڵى بۆشاییه ئه‌منییه‌كانى بكرێت به هێزى هاوبه‌ش".
"لیژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق چاوه‌ڕوانى پشكنینه‌كانه، هه‌ركات ئه‌نجامه‌كه‌ى گه‌یشته لیژنه‌ى باڵا، هێزى هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه پێویستى به‌هێزى ئه‌منییە، به‌تایبه‌ت ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه‌ى كه چه‌كدارانى داعش به‌هه‌لى ده‌زانن بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى تیرۆرستى" جەبار یاوەر وای وت.