گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە هێڵى شەمەندەفەر بە ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە

2021.06.23 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بە هێڵى شەمەندەفەر بە ئەوروپاوە دەبەسترێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق تاوتوێى رەوانەکردنى پڕۆژەی ستراتیژى هێڵى ئاسنین (فاو - فیشخابور) دەکات بۆ وەبەرهێنان، بۆ بەستنەوەى عێراق بەوڵاتانى دراوسێ و کیشوەرى ئەوروپاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاڵیب جەواد حوسەینى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتى هێڵەکانى شەمەندەفەرى سەر بەوەزارەتى گواستنەوەى عێراق ( 23ى حوزەیرانى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان سەرجەم بەدواداچوونە تەکینیکى و لایەنە ئابوورییەکانى تەواو کردووە بەمەبەستى خستنە ڕووى پڕۆژەى هێڵى شەمەندەرفەرى فاو - فیشخابور.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پڕۆژەکە دروستکردنى هێڵێکى ئاسنینە بەدرێژایى شارى فاو بەرەو ناوچەى فیشخابوور لەپارێزگاى دهۆک پاشان بەستنەوەى بەتورکیاوە بۆ ئەوەى لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بەئەوروپاوە ببەسترێتەوە.

 

حوسەینى باسى لەوەش کردووە، وەزارەت کار بۆ کاراکردنەوەى هێڵى ئاسنین دەکات لەگەڵ وڵاتانى دراوسێیدا ئەوەش بایەخێکى ئابوورى زۆرى هەیە و هەروەها جموجۆڵ دەخاتە کەرتى بازرگانى و گەشتوگوزارییەوە.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى گواستنەوە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەزارەت لەڕێگەى هاریکارى نێو دەوڵەتى یاخود قەرز و وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکانى تەواو دەکات چونکە ئەو بڕە پارەیەى لەبودجەدا دانراوە بەشى هەموو ئەوانە ناکات جێبەجێبکرێن.