گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەی فەرمی

دەیان کاندیدی هەڵبژاردن لە عێراق دەکشێنەوە

2021.06.23 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
دەیان کاندیدی هەڵبژاردن لە عێراق دەکشێنەوە

ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشبینی دەکات دەیان کاندید لە داهاتوودا لە خۆکاندیدکردن بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن بکشێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆن (23 حوزيرانى 2021) بە ڕۆژنامەى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، هێشتا ژمارەى ئەو کاندیدانە بە تەواوى نازانرێت، چونکە داوایەکى زۆریان لەو بارەیەوە پێگەیشتووە.

 

وتیشى، ڕێگە بە پاشگەزبوونەوەى نادرێت لە بڕیارى کشانەوە، ئەو کارە پێویستى بە ڕەزامەندى کاندید و حزبەکان هەیە ئەگەر کاندیدەکە سەر بە حزب یان هاوپەیمانێتى بێت.

 

حەسەن سەلمان باسى لەوەشکرد، کۆمسیۆن کارى بەوە نییە کە کشانەوەکە بە بڕیارى تاکەکەسییە یان لەژێر فشاردایە و تەنها ئەوە گرنگە کە داواى لەو شێوەیە بەپێی ڕێنماییەکان بێت.

 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمسیۆن ناوی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی داهاتوو پەسەند بکات، دواى ئەوەى ناوەکانى ئاڕاستەى دەستەی لێپێچینەوە و دادپەروەری نیشتمانی و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار کرد بۆ دڵنیابوون لە شیاویان.

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن، 44 هاوپەیمانى و 267 حزب ڕەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، سەربارى ژمارەى کاندیدەکان کە دەگاتە زیاتر لە 3 هەزار و 500 کاندید کە لەناویاندا 887 کاندیدى سەربەخۆ هەن، هەروەها زیاتر لە 900 کاندیدیش لەناو کۆتاکانى ژناندان لەهەموو بازنەکاندا.