گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

’’داهاتووی سێرجۆ ڕامۆس یەکلایی بووەوە و ناوی یانەی داهاتووی ئاشكرا کرد’’

2021.06.22 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
’’داهاتووی سێرجۆ ڕامۆس یەکلایی بووەوە و ناوی یانەی داهاتووی ئاشكرا کرد’’

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی میدیاکانی ئیسپانیا داهاتووی سێرخیۆ رامۆسی بەرگریکاری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکلابووەوە و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئیسپانیا ئێوارەی (سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021) بڵاویانکردەوە، ڕامۆس داهاتووی خۆی یەکلاکردووەتەوە و لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ پەیوەندی کردن بەو یانە فەڕەنسییەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕامۆس بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت و پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە دەبێتە فەرمیی.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ڕامۆس داوای موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆی تەواوی لە پاریس سانجێرمان کردووە.

 

هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات و بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەگەڵ یانەکە گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە و ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد کە 15 ساڵ یاریی بۆ کرد.