ناس کورد-
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وهزیرى پلاندانانى حکومەتی ههرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەزیری پلاندانان بەهیچ شێوەیەک نەیوتووە موچە بە لێبڕینی %21 دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وهزیرى پلاندانانى حکومەتی ههرێمى كوردستان (سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " لەچەند کەناڵێکی راگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کەگوایە د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاندبێت کە مووچە بەلێبڕینی رێژەى 21% دابەش دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین كە وەزیری پلاندانان بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەو جۆرەى نەداوە و ئەو هەواڵەش کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.."
وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەندەی ئاگادارە هیچ گۆڕانکارییەک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە ڕووینەداوە و ئەگەر 200 ملیارەکەش لە بەغداوە بێت پێناچێت لێبڕینی موچە لاببرێت.