گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەی باڵاى ئەمنى و سەربازى دەکرێت

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى قسەى جیاواز لەبارەى شەڕە تەقەکە دەکات

2021.06.22 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى قسەى جیاواز لەبارەى شەڕە تەقەکە دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو رایگەیاند، نابێت لەو رووداوانەدا لەهەمان کات و شوێندا ئیجرائات بکرێت و بۆ دوبارە نەبوونەوەى ئەو حاڵەتانە پێویستە راهێنان بە هێزەکان بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد ئەمڕۆ سێشەممە بە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو  وتى "پێویستە هەموو ئەو هێزانەى لەناو شارەکان ئەرکیان هەیە رابهێندرێن لەسەر شێوازى مامەڵەکردن لەناو شارەکان، لەو بازگانەى دایدەنێن، نابێت لەهەمان کات و شوێندا ئیجرائات بکرێت ئەگەر هەڵەیەک روویدا، پێویستە بەپێی یاسا و رێنماییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە هەڵە دەکەن".

 

جەختیشیکردەوە راهێنانى تایبەتى ئەو هێزانە پێویستە و نابێت ئەو حاڵەتانە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان رووبدات، لە ئێستاشدا چاوەڕوانى یاداشتى لیژنەى ئەمنى دەکەن لەو بارەیەوە.

 

ئازاد محەمەد باسى لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لیژنە ئەمنییەکان و هێزە ئەمنییەکان و هێزى 70 لەو بارەیەوە کۆدەبنەوە.

 

درەنگانى شەوى رابردوو لەگەڕەکى سەرچنارى سلێمانى دەنگى تەقەیەکى زۆر بیسترا و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون.  لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەمرۆ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت.  

 

مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70 ى یەکێتى ئەمڕۆ سێشەممە چارەسەرکردنى کێشەى شەڕە تەقەکە" ى شەوى رابردووى راگەیاند کە لەنێوان ئاسایش و هێزێکى پێشمەرگە روویدا.    

  

مستەفا چاوڕەش بە "ناس کورد" ى وت، ئەمڕۆ بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکانى ئەو رووداوە، کێشەى شەڕە تەقەکەى شەوى رابردوو چارەسەر کراوە.    

  

وتیشى "سەرجەم لایەنەکان بەچارەسەرەکە رازى بوون و کێشەکە رەوانەى دادگا و یاسا دەکرێت"، بەبێ ئەوەى رونکردەوەى زیاتر بدات.    

  

تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان بەتەواوى وردەکاریی کێشەکەیان ئاشکرانەکردووە، کە دەوترێت لەنێوان هێزێکى ئاسایش و هێزى ئاڵتونى سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێم روویداوە.  

  

جەعفەر شێخ مستەفا  (22ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى تایبەت بە "ناس کورد"ى راگەیاند "من لە هەولێر بووم و ئێستا گەیشتمەوە سلێمانى و نازانم وردەکاریى رووداوەکە چۆن بووە".    

  

وتیشى "هەموو روداوێک لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت و ئەوەش دەریدەخات کێ تاوانبارى رووداوەکەیە".    

  

رونیشیکردەوە لەسەر روداوەکە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و ئاسایش و پۆلیس لەسەر هێڵە. ئەنجامى کۆتایى لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کێ تاوانبارە و کێ بێتاوان.