ناس كورد-
په‌رله‌مانی كوردستان پشتڕاستیکردەوە ئەو کەسەى بەتۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوە فەرمانبەرى پەرلەمانە، بەڵام پەیوەندى بەسەرۆکایەتى پەرلەمانەوە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئەو فەرمانبەرە کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، ساڵی 2013 دامەزراوە لەڕاگەیاندنی پەرلەمان و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووەو وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووە".
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووەو ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى وه‌زیفى گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسە و بڕیار لەسەردانی.