گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی جەژن

ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی وادەى جەژنی قوربانی ئاشکرا کرد

2021.06.21 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی وادەى جەژنی قوربانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ناوەندى گەردونناسى نێودەوڵەتى پێشبینی دەکات 20ى مانگى داهاتوو یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندەکە کە بنکەی سەرەکی لە ئیماراتە و ماوەی چەند ساڵێکە بە وردی کات و ساتی جەژن و بۆنە ئاینییەکان دیاری دەکات ئەمڕۆ دووشەممە (21ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ڕۆژى دووشەممە (19ى تەموز) (9ی ذي الحجة - مانگی حاجیانە) ڕۆژى وەستانى حاجیانە لەسەر کێوى عەرەفە و ڕۆژى دواتر جەژنى قوربانە.

 

بەپێی ئەو پێشبینییە، 27 ڕۆژى دیکە جەژنى قوربانە کە ڕۆژى سێشەممە (20ى تەموزی 2021) دەستپێ دەکات و چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

 

پێشتر ناوەندی گەردونناسی سعودی و ئامۆژگای نیشتمانی توێژینەوە گەردونناسەییەکانی میسرە كە دەزگایەكی فەرمی دەوڵەتە هەمان وادەیان بۆ جەژنى قوربان راگەیاندبوو.



بەپێی ئەو پێشبینییانە كە "ناس كورد" بینیویەتی (12ی حوزەیرانی 2021)، رۆژی 19 تەموزی 2021 ڕۆژی وەستانی حاجیان دەبێت لەسەر كێوی عەرەفە كە دەكاتە (9ی ذي الحجة - مانگی حاجیانە) و ڕۆژی دواتر سێشەممە، 20 تەموزی 2021، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەكات لەم دوو وڵاتە ئیسلامییە كە گرنگی زۆر بە دیاریكردنی سەرەتای مانگە ئیسلامییەكان دەدەن.