گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵێنێک بە ئەمریکا’’

ناتەنیاهۆ باسى ’’بۆردومانکردنى’’ عێراق دەکات

2021.06.21 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
ناتەنیاهۆ باسى ’’بۆردومانکردنى’’ عێراق دەکات

ناس كورد-
بنيامين ناتەنیاهۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بە وازهێنان لە مافێکی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا کە بریتیە لە پێشوەختە ئاگادارکردنەوەی لەهەر هەنگاوێکی لەناکاو دژى ئێران و دەڵێت، ئەگەر پێشتر ئەو بەڵێنەیان بدایە لە هەشتاکاندا نەیاندەتوانى وێستگە ئەتۆمییەکانى عێراق بۆردومان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بينيامين ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکى بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێستای ئیسرائیل (21ی حوزەیرانی 2021) لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی (لیکۆد) لە تەلئەبیب ڕاگەیاند، "ئەن لاپید، وەزیری دەرەوە بەڵێنی بە ئەمەریکا داوە پێش ئەوەی ئیسرائیل هەرهەنگاوێک دژ بەئێران بنێت دەبێت پێشوەختە ئاگاداری بکاتەوە".


ناتەنیاهۆ دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی ئیسرائیلدا شکستی هێنا لەئێستادا سەرۆکایەتی باڵی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات و بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کرد وتی، "ئەگەر مەناحیم بێگن، سەرۆکی پێشووتری ئیسرائیل ئەو بەڵێنەی بە ئەمەریکا بدایە لەو کاتەدا ئەوا وێستگە ئەتۆمییەکەی عێراقمان لەساڵی 1981دا لەناونەدەبرد".

دەشڵێت، "لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا ئەمەریکییەکان بەردەوام داویانلێکردووم بەردەوام پێش ئەوەی هەر هەنگاوێکی لەناکاو بنێین ئاگاداریان بکەینەوە، بەڵام هەمووجار ئەو داوایەم ڕەتکردووەتەوە، پێدانی ئەوجۆرە بەڵێنانە و پابەندبوون پێیانەوە زیاتر لەبەرژەوەندی دوژمنەکانمانە لە ئێران".


لای خۆشییەوە لاپید بە گاڵتەجاڕی وەڵامی ناتەنیاهۆی دایەوە وتی، "بەشێک لە وتەکانی ناتەنیاهۆ دوورن لەڕاستییەوە، سوپاسی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەکەم بۆ ئامۆژگارییەکانی".


ئیسرائیل بە توندی بەرهەڵستی گفتۆگۆکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەکات لەبارەی زیندوکردنەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمی کە لەساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لێی کشایەوە و ئابڵۆقەی ئابوری و کۆمەڵێک سزای قورسی بەسەر تاراندا سەپاند.