ناس کورد-
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڤیدیۆی فەرماندەیەکی پەکەکە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو فەرماندەیە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و باسی "شەڕخوازییەکانی پەکەکە دژی ھەرێمی کوردستان" دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ده‌قی دانپێدانانی ئوزگور ژیاندا، فه‌رمانده‌ی باڵای په‌كه‌كه له چیای مه‌تین
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕخوازییه‌كانی په‌كه‌كه دژی هه‌رێمی كوردستان له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، كه دوای شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه له چیای مه‌تین خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه.
ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناسراو به ئوزگور ژیاندا، راستی و درووستی چه‌ند پیلانێكی شه‌ڕخوازی و تیرۆری په‌كه‌كه دژ به هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ناویاندا تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێری و رووداوی شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه له چیای مه‌تین ئاشكرا ده‌كات.
ده‌قی قسه‌كانی ئوزگور ژیاندا
ناوم ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناوی نهێنیم ئوزگور ژیاندا، له 1990 له گوندی كندراس سه‌ر به شارۆچكه‌ی تاتوان له پارێزگای به‌دلیس له‌دایكبوومه.
له 2008 له ژێر ناوی ئوزگور ژیاندا په‌یوه‌ندیم به ریزه‌كانی په‌كه‌كه كردووه و تا 2010 چه‌كداری ئاسایی په‌كه‌كه بووم.
له ساڵی 2010 تا 2011 پله‌م تیم قۆمیتان بوو. له 2011 تا 2013 پله‌م به‌رز كرایه‌وه بۆ تاخم قۆمیتان. له 2013 تا 2016 پله‌م به‌رزكرایه‌وه بۆ بلۆك قۆمیتان. له 2016 هاتمه هه‌رێمی كوردستان و پله‌م بلیك قۆمیتان بوو. له 2017 تا 2018 ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی ئه‌كادیمیای برانشام وه‌رگرت. له 2018 تا 2020 پله‌م به‌رزكرایه‌وه بۆ جه‌بهه قۆمیتان.
كۆتا پله‌ی له‌ناو په‌كه‌كه فه‌رمانده‌ی جه‌بهه‌ی مه‌تینا بووم. له 9ی حوزه‌یرانی 2021 وازم له ریزه‌كانی په‌كه‌كه هێناوه.
چۆنێتی تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی سه‌رزێری
له راستیدا ئه‌و شه‌ڕه‌ی له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، هۆكاری هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه‌یه.
په‌كه‌كه خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم كه خه‌ریكی كاری رۆژانه‌ی خۆیانن، په‌كه‌كه به سیخوڕ له قه‌ڵه‌میان ده‌دات، سزایان ده‌دات، ده‌یانكوژێت و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌وانه شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان بوو، ئه‌و له‌سه‌ر ماڵ و خاك و نیشتمانی خۆی بوو. شه‌هید غازی ملكه‌چی داواكاری په‌كه‌كه نه‌بوو، بۆیه بڕیاری تیرۆركردنی شه‌هید غازی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه درا. به پێی زانیارییه‌كانم بڕیاری تیرۆركردنی شه‌هید غازی له ئاستی باڵای په‌كه‌كه بڕیاری لێدراوه.
ئه‌ویش بڕیار بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاریده‌كرێن سه‌ره‌تا ئاگادار بكرێنه‌وه و دواتر بترسێنرێن، ئه‌گه‌رنا له‌ناو ببرێن. یه‌كێك له‌وانه كه په‌كه‌كه بڕیاری تیرۆركردنی دابوو شه‌هید غازی بوو، ئه‌و له سنووری تراونیش له گوندی بێگداودا بوو. په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی تیرۆركردنی شه‌هید غازی ساڵح ئالیخان تیمێكی چالاكی تایبه‌ت كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌یاله‌تی مه‌تین بوون راسپارد. فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی په‌كه‌كه دوو چه‌كدار بوون به ناوه‌كانی جه‌سوور رۆبۆسكی و پڵنگ جرزه بۆ ئه‌م كاره راسپێردرابوون. ئه‌وان شه‌هید غازیان تیرۆر كرد. پڵنگ جزره قه‌ناسێكی رووسی و جه‌سوور چه‌كی ئێم 16ی به‌كارهێنا كه دووربینی ژماره 4ی له‌سه‌ر جێگیر كرابوو. به پێی زانیارییه‌كانم و ئه‌وه‌ی من له خۆیان بیستوومه ئه‌م دووكه‌سه شه‌هید غازیان تیرۆر كرد.
شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه و مینڕێژكردنی چیای مه‌تین ساڵێك بوو ئاماده‌كاری بۆ كرابوو، له‌و باره‌یه‌وه ئۆزگور ژیاندا چه‌ند نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و باس له‌و چه‌كانه ده‌كات كه په‌كه‌كه ساڵێك بوو له‌و چیایه‌دا جێگیری كردبوون دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. سه‌باره‌ت به رووداوی سه‌ری ئامێدی په‌كه‌كه ماوه‌ی ساڵێك بوو ئاماده‌كاری بۆ لێدانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه كردبوو. په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌ی مینڕێژ كردبوو، چه‌كی گرانیشی جێگیر كردبوو، چه‌كه‌كانی جۆری قه‌ناس، شیار و زاگرۆس ئاماده‌كرابوون.
ئۆزگور ژیاندا كه فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه بووه له مه‌تین باس له پیلان و جۆری ئه‌و چه‌كه ده‌كات كه ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه، بووه هۆی شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه:
سه‌باره‌ت به رووداوی سه‌ری مه‌تین، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه، به رۆكێتی جۆری شیمه‌ل ئه‌م رۆكێته وه‌كوو ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی هاتنی پێشمه‌رگه جێگیر كرابوو. له به‌هاری 2020 له رۆژئاوا هێنرابوو، له هه‌كاری جێگیركرا و له ئه‌كادیمیای شه‌هید ماهر راهێنانی له‌سه‌ر كرا. دوو چه‌كداری په‌كه‌كه به ناوه‌كانی هارون ده‌رسیم و ئوزگور رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌م چه‌كه بوون و ئاماده‌كرابوون بۆ به‌كارهێنانی. ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ دژه تانك و ئۆتۆمبێلی جۆری زرێپۆش (درع) به‌كار دێت.
كاتێك پێشمه‌رگه هاتن بۆ سه‌ر ئامێدی فه‌رمانده‌یه‌ك به ناوی رووبار سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد. له كاتی هاتنی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ری ئامێدی كاتژمێر (06:15)ی خوله‌كی به‌یانی شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد. من ئه‌و كات له قه‌رارگا بووم.
له باره‌گای ئه‌یاله‌تی مه‌تین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا، له‌وێ بڕیار درا كه من بچم رووبه‌ڕووی ئه‌و كاروانه‌ی پێشمه‌رگه ببمه‌وه كه دێن بۆ سه‌ری ئامێدی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ رۆكێتی كۆنكۆرسیان پێدام و من چووم بۆ سه‌ری ئامێدی.
رێنماییان پێدام كه مینه‌كانی سه‌ر رێگه به پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێنمه‌وه. چونكه پێشمه‌رگه كورده و ئێمه براین بۆیه ویژدانم قبووڵی نه‌كرد، ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م. جیهازی بێته‌لم كوژانده‌وه. رێنماییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی مه‌تین به ناوه‌كانی پڵنگ سوروج و به‌رخودان گارسم ره‌تكرده‌وه. جیهازی بێته‌لم كوژانده‌وه و ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ناو ئه‌یاله‌ت بۆ درووست كردم. بووه هۆی وازهێنانم له ریزه‌كانی په‌كه‌كه.
په‌یامی ئۆزگور ژیاندا بۆ سه‌ركردایه‌تی و چه‌كدارانی په‌كه‌كه:
په‌یامی من بۆ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژه شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه بۆ ئازادی كوردستان ده‌كه‌ن. ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج بوونه‌ته قوربانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان. به‌سه ئیدی. داواكاریم له ئێوه ئه‌وه‌یه واز له‌م گه‌نجانه بهێنن.
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆتان ئه‌و گه‌نج و منداڵانه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵیانه كه نازانن چۆن چه‌ك به‌كار بهێنن به كوشت مه‌ده‌ن. په‌یامی من بۆ هه‌ڤاڵانم له‌ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێوه هه‌موو وه‌كو من له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، تۆڵه‌كردنه‌وه و ئازادی كورد و كوردستان و نیشتمانپه‌روه‌ری په‌یوه‌ندیتان به ریزه‌كانی په‌كه‌كه كرد، بانگه‌وازی من بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا وانییه و ئێوه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی و یه‌كسانی شه‌ڕێك به‌ڕێوه ده‌بات له بنه‌ڕه‌تدا راست نییه. گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌ر بۆ ئازادی په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن تا دوا دڵۆپێك له خوێنیان مابێت بۆ خاكی كوردستان بیبه‌خشن، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی خۆیان به‌كارتان ده‌هێنن و هه‌ڵتان ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
ئێستا ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان ئه‌م راستییه نازانن، من بۆ خۆمیش وا بووم. داخوازی من له ئێوه ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی په‌كه‌كه جێبهێڵن. رێگای ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی به تیرۆر نابێت.
له به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ خه‌ڵكێك خۆبه‌كوشتدان نابێت. داواكاریم له ئێوه ئه‌وه‌یه ریزه‌كانی په‌كه‌كه بهجێبهێڵن.
چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئۆزگور ژیاندا له‌كاتی خۆڕاده‌ستكردنی
هه‌روه‌ها ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا هه‌یه كه پێشمه‌رگه چه‌كدارانی په‌كه‌كه راده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه، ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ریان و ئازاریان ده‌دات و زیندانیان ده‌كه‌ن راست نییه. پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه رێزێكی زۆریان لێگرتووم و من سوپاسیان ده‌كه‌م.