گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداری

هەژمارکردنى پارەى کارەبا لە سلێمانى بۆ ماوەى هەفتەیەک ڕادەگیرێت

2021.06.21 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەژمارکردنى پارەى کارەبا لە سلێمانى بۆ ماوەى هەفتەیەک ڕادەگیرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی وەستانى کارەکانى بۆ ماوەى هەفتەیەک ڕاگەیاند، لەناویاندا هەژمارکردنى پارەى کارەبا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشی فرۆشتنی وزە بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سبەینێ سێشەممە (22ی حوزەیرانی 2021) کاری پاکتاوکردن و خوێندنەوەی پێوەر و هەژمارکردنی پارەی پسولەی کارەبا و مامەڵەی تاپۆ ڕادەگرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى راگرتنى کارەکان لەو ماوەیەدا کارکردنە لە دەرکردنی پسولەی پێوەری زیرەک.