گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ وەڵامێک لەناو یەکێتییەوە بۆ ئاراس شێخ جەنگى لەبارەى کەرکوک

2021.06.21 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ وەڵامێک لەناو یەکێتییەوە بۆ ئاراس شێخ جەنگى لەبارەى کەرکوک

ناس کورد-

ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى وەڵامى ئاراس شێخ جەنگى، ئەندامى سەرکردایەتى حزبەکەى دایەوە و جەختیکردەوە کەرکوک کوردستانییە، نوسینگەى ئاراس شێخ جەنگیش رونکردنەوە دەدات لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس شێخ جەنگى دوێنێ یەکشەممە (20ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەبارەى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک رایگەیاندبوو، "پێشمەرگە بۆچى بگەڕێتەوە کەرکوک؟، ئەو شارە سەر بە عێراقە نەک هەرێم،" ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

قادر حەمەجان، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو وتى، "ئێمە لەگەڵ ئەو بۆچونەدا نین، کەرکوک شارێکى کوردستانییە بەپێی بەڵگەنامە مێژوییەکان".

 

وتیشى، "وەکو یەکێتى جەخت دەکەینەوە کەرکوک شارێکى کوردستانییە و شارى پێکەوە ژیانى پێکهاتەکانە، ئێستا زۆر هەوڵ هەیە بۆ تەعریبکردنی ئەو شارە و پێویستە هەموو لایەنەکان ڕێگری لێ بکەن".

لەدواى فراوان بوونى کاردانەوەکان لەبارەى قسەکانى ئاراس شێخ جەنگییەوە، نوسینگەى ناوبراو ئەمڕۆ لەرونکردنەوەیەکدا جەختیکردەوە کە مەبەستى ئاراس شێخ جەنگى ئەوەنەبووە کە کەرکوک سەر بە هەرێم نییە، بەڵکو ئەو باسى لە بەهەرێم بوونى کەرکوک کردووە و لەرابردوودا کارى زۆرى بۆ کەرکوک کردووە.