گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی ئاشکرا کرا

دوای دوو مانگ تائێستا سەیدسادق خەڵاتی بردنەوەی نازناوی خولی پلەیەکی پێنەدراوە

2021.06.21 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
دوای دوو مانگ تائێستا سەیدسادق خەڵاتی بردنەوەی نازناوی خولی پلەیەکی پێنەدراوە

ناس کورد-

لەدوای نزیکەی دوو مانگ لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی سەیدسادق تائێستا خەڵاتەکانیان پێنەدراوە و سەرپەرشتیاری یانەکەش دەڵێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێیان وتوون، پارەیان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر فەتاح، سەرپەرشتیاری یانەی وەرزشی سەیدسادق (دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەدوای نزیکەی دوو مانگ لە بەدەستهێنانی پلەی یەکەمیی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان تائێستا نە ئێمە و نە یانەی پلەی دووەمیش خەڵات نەکراوین."

 

وتیشی، "لە سەرەتادا بەهۆی ئەو گومان و دەنگۆیانەی هەبوون سەبارەت بە یاری کردن بە ئەنجامەکانەوە خەڵاتەکە دواخرا و وتیان لێکۆڵینەوە دەکەن، لیکۆڵینەوەکان تەواو بوون و دەرکەوت کە بە هیچ شێوەیەک یاری بە ئەنجامەکانەوە نەکراوە و ئەوە تەنها پڕوپاگەندە بوون."

 

"لەدوای ئەوەش قسەمان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە و پێیان وتین کە وەزارەتی دارایی مینحەی یەکێتییەکەی خەرج نەکردووە و بەوهۆیەوە پارەی پێویستیان لەبەر دەستدا نییە بۆ دابینکردنی خەڵاتەکان."، عومەر فەتاح وادەڵێت.

 

باسی لەوەشکرد، "بە نزیکەیی خەڵاتی پلەی یەکەم 15 بۆ 20 ملیۆن دینار و پلەی دووەمیش 10 بۆ 15 ملیۆن دینارە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڵێنی داوە هەرکات پارەکەیان لە وەزارەتی دارایی بۆ خەرج کرا ئەوا مەراسیممان بۆ ڕێک دەخەن و خەڵاتەکانمان وەردەگرین."

 

لە وەرزی ئەمسآڵی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەی سەیدسادق بووە پاڵەوان و یانەی شەقڵاوەش توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و هەردوو یانەکە سەرکەوتن بۆ خولی نایابی کوردستان.