گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى نرخى نەوت

2021.06.21 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى زیاترى نرخى نەوت

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوویەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.74 دۆلار و نەوتی خاوی ئەمەریکاش بە 71.94 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، خواستی هاوینە لەسەر نەوت و هەڵپەساردنی گفتۆگۆکانیی ئێران و کۆمەڵگای نێودەوەڵەتی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە دوو هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەن.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکانی هەواڵیی جیهان (21ی حوزەیرانی 2021) بڵاویان کردەوە "ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 0.3٪ بەرزبووەتەوە،بەوەش هەر بەرمیلێک لەو جۆرە نەوتە بە 73.74 دۆلار فرۆشرا.

 

ئاماژە بەوە کراوە، نەوتی خاوی ئەمەریکاش بەهەمان شێوە بەڕێژەی 0.3٪ نرخەکەی  بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک لەو جۆرە نەوتە بە 71.94 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.

 

 بەدرێژایی چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لەهەڵکشان کردووە و شارەزایانی ئەو بوارەش هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆکەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان و بەردەوامبوونی پرۆسەی کوتان دژ بە نەخۆشییەکە لەبەشێکی زۆری وڵاتان".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو "هاتنی وەرزی هاوین، ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئەوەش بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری و زیادبوونی خواست لەسەر سوتەمەنی بەو هۆیەوە".

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە "هەڵپەساردنی گفتۆگۆکانیی ئێران و کۆمەڵگای نێودەوەڵەتی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵایە، چونکە وادەکات پێشبینییەکان بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان و لابردنی ئابڵوقە لەسەر هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە تاڕادەیەک دوا بخات".

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کرد و شارەزایانی بواری نەوتیش هۆکارەکانیان گەڕاندەوە بۆ رێکارەکانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمەریکا لەپاڵپشتیکردنی زیاتری دۆلار و زیادکردنی رێژەی سو، بەرزبوونەوەی ژمارەى توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەریتانیا بەراورد بەدوایین ئاماری توشبوون لەمانگی شوباتی ڕابردو و پێشبینییەکانی گەیشتن بەرێککەوتن لەگەڵ ئێران و زیادبوونی بەرهەمی نەوت.