گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆکاری کشاندنەوەی پاتریۆتەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا کرا

2021.06.21 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری کشاندنەوەی پاتریۆتەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

سەرچاوەیەکى ئەمنیى لەشارى ئەنبار ئاشکراى دەکات، هۆکارى بڕیارى کشانەوەى سەکۆى سیستمى پاتریۆت لەعێراقدا بۆ زۆرى تێچووى موشەکى پاتریۆت دەگەڕێتەوە کە دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى مەداى عێراقى (21ى حوزەیرانى 2021) لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمینى لەشارى ئەنبارەوە بڵاوى کردەوە، سیستمى پاتریۆتى بنکەى سەربازى عەین ئەسەد سەرکەوتوو نەبووە لە بەربەستکردنى هێرشە بەردەوامەکانى گروپە چەکدارییەکان بۆ سەر بنکەیەکى ئەمەریکى کە ژمارەیەکى زۆرى سەربازانى ئەو وڵاتەى تێدایە.

 

هەر بەپێى ڕۆژنامەکە، لە مانگى ئایارى ڕابردوودا درۆنێکى بۆمبڕێژکراو بەسەر بنکەى عەین ئەسەددا تەقیوەتەوە و ئەو کاتەش حکومەت لەڕاگەیەنراوێکدا وتى، ئەو کارە هیچ زیانێکى نەبووە، بەڵام بەوتەى سەرچاوە ئەمنیەکەى شارى ئەنبار ئەو تەقینەوەیە زیانێکى زۆرى بەسیستمى پاتریۆت گەیاندووە.

 

هەر بەپێى وتەى ئەو سەرچاوە ئەمنیە، بڕیارەکەى واشنتۆن بۆ کشانەوەى سیستمى پاتریۆت لە عێراقدا بۆ حساباتى مادى قازانج و زیان دەگەڕێتەوە بەتایبەت تێچووى یەک موشەکى پاتریۆت دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار بەڵام تێچووى فڕۆکەیەکى درۆنى بۆمبڕێژکراو لە 200 دۆلار تێناپەڕێت کە ئەو موشەکانەى پێوە دەنرێت.

 

ئەوەش دواى ئەوە دێت، پنتاگۆن بڕیاریدا نزیکەى 8 سەکۆى موشەکى پاتریۆتى دژە موشەکى لەوڵاتانى عێراق و کوەیت و ئوردون و سعودییە بکشێنێتەوە.