ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ئاشکراکرد و بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزتر دەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە لە هەندێک ناوچە پلەی گەرمی دەگاتە 45 پلە و خێرایی با-ش لەنێوان 5 تا 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی دەڵێت، سبەینێ سێشەممە لە سەنتەری پارێزگاکاندا پلەی لەنێوان 43 بۆ 44 پلەی سیلیزی دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 44 تا 47 پلەی سیلیزی.