گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت

2021.06.21 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت

ناس کورد-

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە پێدانی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەزمونێکی نوێیە و دەیانەوێت کارەکە بە باشی بەڕێوەبەرن بۆیە پەلە لەو پرسەدا ناکەن و تائێستا گرێبەستیان لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم (دووشەممە 21ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت و تائێستا هیچ گرێبەستێکیان لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا واژوو نەکردووە."

 

وتیشی، "بەهۆی کارەکە ئەزمونێکی نوێیە، ئێمەش ئامانجمان باشترکردنی خزمەتگوزارییە، بۆیە دەمانەوێت بە باشترین شێوە کارەکە بکەین و لەگەڵ کۆمپانیاکاندا ڕێکبکەوین."

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، "چەندین کۆمپانیا پلانی خۆیان پێشکەشکردووە و گفتوگۆمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا ڕێکنەکەوتووین، دیاریش نییە کارەکە دەدرێت بە یەک کۆمپانیا یاخود دوو یاخود زیاتر."

 

سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان بۆ ئەو مەبەستە، بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری کارەبا، تائێستا گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایەدا نەکراوە و لە پرۆسەی تەندەریندان.

 

 

لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، وتەبیژی وەزارەتی کارەبا وتی، "پەلەمان نییە و کێشە نییە کارەکەمان دوابکەوێت، گرنگ ئەوەیە زۆرترین سودی هەبێت."