گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى لەبارەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە ژنانى شیردەر بڕیارێکى دەرکرد

2021.06.21 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى لەبارەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە ژنانى شیردەر بڕیارێکى دەرکرد

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق بڕیاریدا، بۆ پاراستنى مناڵانى شێرەخۆرە لەپەتاکە، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەژنانى شیردەریش بدرێت، ئەوەش دواى ئەوەى سەلماوە کە هیچ لێکەوتەیەکى خراپى نابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبا فەلاح، ئەندامى تیمى پزیشکى میدیایى لەوەزارەتى تەندروستى عێراق (21ى حوزەیرانى 2021) لەلێدوانێکیدا بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان لەسەر بنەماى ڕاسپاردەکانى لیژنەى زانستى ڕاوێژکارى بۆ کارنامەى پتەوکردنى بەرگرى لەدژى کۆرۆنا بڕیاریداوە ژنانى شیردەریش بەهەموو جۆرە ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا  ئەوەى لەبەردەستتدایە بکوترێن.

 

ڕوبا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، بڕیارەکە بەئامانجى ئەوەیە ئەو ژنانە و مناڵەکانیشیان بەرگرى دژە تەنەکان دروست بکەن هەروەها بۆ پاراستنى ئەو مناڵانەى کە شیرى دایک دەخۆن لەو نەخۆشییە.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردووە، هیچ مەترسیەک یاخود نیشانەیەکى لاوەکى لەسەر مناڵانى شیرەخۆر دروست ناکات ئەگەر دایکەکان پێشتر ڤاکسینى دژە (تا) و (ملەخڕەى ئەڵمانیا)یان لێکوترابێت و هیچ لێکەوتەیەکى مەترسیداریان جێنەهێشتبێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بڕیارى ئەوەش دراوە ئەوانەى کە تەمەنییان لەسەرووى 60 ساڵیەوەیە، ڤاکسینى سینۆفارمیان پێ بدرێت.