گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ ژنە کۆچبەرێکی کورد لەڕێگای یۆنان گیانی لەدەستدا

2021.06.21 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ژنە کۆچبەرێکی کورد لەڕێگای یۆنان گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

ژنە کۆچبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،  ژنێکی کۆچبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مێهری نەبی زاده”ی تەمەن 27 ساڵ لە کاتی چوون بۆ وڵاتی یۆنان بە هۆی دووری ڕێگا و ماندوویەتی گیانی لەدەست دا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مێهری نەبیزاده لەگەڵ هاوسەر و دوو کچە چوار و حەوت ساڵانەکەی لە سنووری وشکانی تورکیاوە بەرەو یۆنان ڕۆشتوون و بە هۆی دووری ڕێگاکە ماندوویەتی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ڕێگای ویشکایی نێوان و تورکیا هاوژینەکەم بە هۆی ماندوویەتی لەڕادەبەدەر توانای ڕێ کردنی نەبوو و ئەو کەسانەش کە لەو سەفەرەدا لەگەڵمان بوون بە جێیان هێشتین و دواجار هاوژینەکەم تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە پێش چاوی خۆم و دوو منداڵەکەم گیانی لە دەست دا."

 

ئەوەشی وتووە، "من زیاتر لە دوو کاتژمێر تەرمی هاوژینەکەم لەکۆڵ گرت و لەگەڵ دوو کچەکەم بە دەم گریانەوە دارستانەکانی یۆنانمان بڕی هەتا کەسێکمان بینی و پەیوەندی بە پۆلیسی ئەو وڵاتە کرد."

 

سەردار ئیبراهیم نژاد لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "دوای ئەوەی پۆلیسی یۆنان هاتن، تەرمی هاوژینەکەمیان بردووە بۆ یەکێک لە ساردخانەکانی ئەو ناوچەیە و خۆم و دوو منداڵەکەمیان بۆ دوو شەو دەستبەسەر کردووە و ئێستا لە کەمپی فلایکۆ ڕاگیراوین و دەڵێن هەتا کۆتایی 14 ڕۆژ ماوەی کەرەنتینە ئیزنت نادەین کە تەرمی هاوژینەکەت ببینیت”.

 

ناوبراو داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کە لەسەر کارووباری پەناخوازان کار دەکەن دەکات کە بۆ گواستنەوەی تەرمی هاوژینەکەی بۆ شاری سەردەشت و هەروەها گواستنەوەی منداڵەکانی بۆ وڵاتی سێهەم هاوکارییان بکەن و ڕێگری بکەن لە دیپۆرت کرانەوەیان بۆ وڵاتی تورکیا.

 

 

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لانیکەم 11 کۆچبەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپی گیانیان لەدەستداوە.