گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چیرۆکى ئەو منداڵەى بە چوار مانگى لەدایک بوو ’کەس باوەڕى نەدەکرد بژى’

2021.06.20 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ئەو منداڵەى بە چوار مانگى لەدایک بوو ’کەس باوەڕى نەدەکرد بژى’

ناس کورد- 

منداڵێکى ئەمریکى سەرەڕاى ئەوەى سەرجەم پزیشکەکان پێیان وابوو ناژى، بەڵام یادى یەک ساڵەکەى لەدایکبوونى کردەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بچوکترین منداڵى جیهانە لە دایک ببێت کە تەمەنى 4 مانگ بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى CNNى ئەمەریکى (20ى حوزەیرانى 2021) بڵاوی کردووەتەوە، ریچارد سکۆت ویلیام هاشینسۆن 5 مانگ پێش وادەى خۆى لەدایک بووە و کاتێک هاتە ژیانەوە کێشى تەنها 430 گرام بووە و تەنها بە هێندەى لەپى دەستێک بووە.

 

ئەوەش هاتووە، پزیشکانى نەخۆشخانەى مینیسوتاى منداڵان بەهۆى خراپى بارودۆخى دایکییەوە نەشتەرگەرییان بۆ کردووە و منداڵەکە هاتووەتە ژیانەوە ئەوەش 131 ڕۆژ پێش وادەى خۆى.

 

ستایسى کیرن، پزیشکى تایبەتمەندى منداڵانى تازە لە دایک بوو ئاماژەى بەوە داوە، بە دایک و باوکى ڕیچاردمان وت کە ئەگەرى ژیانى منداڵەکەیان 0%ە و چەند هەفتەى داهاتوو زۆر سەخت دەبێت، ئەگەر توانى بژى ئەوا تەنگژەکە تێدەپەڕێنێت و لە ژیان بەردەوام دەبێت.

 

 

تۆڕەکە ئاماژەى بەوەشداوە، بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە دایک و باوکى ڕیچارد نەیاندەتوانى لە نەخۆشخانە لەگەڵیدا بمێننەوە، دەبوایە ڕۆژانە مەودایەکى زۆریان ببڕیایە بۆ ئەوەى منداڵەکەیان ببینن و دڵنیا ببنەوە لێى.

 

لاى خۆیەوە ڕیک کە باوکى منداڵەکەیە بە "ئینسایکڵۆپیدیای گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەکانى وتووە "سوربووین لەسەر ئەوەى ڕۆژانە بێینە نەخۆشخانەکە وەک پشتگیرییەک بۆ منداڵەکەمان، پێمانوایە کە ئەوە هاوکارى کرد تا ڕۆژە سەختەکان تێپەڕێنێت چونکە دەیزانى کە دەتوانێت پشتمان پێ ببەستێت".

 

دواى 6 مانگ مانەوە لە مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو ڕیچارد توانى بگەڕێتەوە ماڵەوە و  دایکى دەڵێت "کاتێک هێنرایەوە ماڵەوە باوەڕم نەدەکرد ئەوە هەمان ئەو منداڵەیە کە بەهێندەى لەپى دەستێک دەبوو، ئەوە ئەو منداڵەیە کە پێستى ئەوەندە تەنک بوو دەتتوانى ئەندامەکانى ناو جەستەى ببینیت".

 

ڕێچارد وەک بچوکترین منداڵى جیهان ناوى چووە "ئینسایکڵۆپیدیای گینس" و دایکى دەڵێت "تائێستا باوەڕ ناکەم، لەو بڕوایەشدام تۆمارکردنى ژمارەى پێوانەیى باشترین ڕێگەیە بۆ گێڕانى ئاهەنگى یادى لە دایکبوونى و دەرفەتێکیشە تا خەڵک لە مەترسییەکانى زوو لە دایکبوونى منداڵ تێ بگەن.