گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مەترسی گڕگرتن’’

سعودیە هەزاران ئۆتۆمبێلى مارسیدس لە بازاڕەکاندا دەکێشێتەوە

2021.06.20 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە هەزاران ئۆتۆمبێلى مارسیدس لە بازاڕەکاندا دەکێشێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى سعودیە ئاشکرایکرد، سەدان ئۆتۆمبێلى جۆرى مارسیدسى ئەڵمانییان لە بازارەکاندا کێشاوەتەوە، ئەوەش بەهۆى بوونى کێشە تێیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

وەزارەتى بازرگانى سعودیە (20ى حوزەیرانى 2021) لەتیتێکدا بڵاویکردووەتەوە، 2 هەزار و 226 ئۆتۆمبێلى مارسیدسى جۆرى E-Class 2005 - 2021 و CLS- Class یان لە بازاڕەکاندا کێشاوەتەوە، ئەوەش بەهۆى بوونى کێشە لە بۆرى ساردکەرەوەى تەنکى بەنزینەکەیاندا، کە لە کاتى ڕووداوى هاتووچۆ دەبێتە هۆى دزەکردنى بەنزین و ئەگەرى گڕگرتن زیاد دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها 10 ئۆتۆمبێلى جۆرى مارسیدسى مۆدێل CLA200 2021 و A200 لە بازاڕدا کشێنراونەتەوە، بەهۆى ئەوەى هیچ پاڵپشتى بەستنەوەى کورسى منداڵانى نییە لە شوێنى دانیشتنى دواوە، ئەوەش مەترسى دروست دەکات لەکاتى ڕووداوى هاتووچۆدا.

 

وەزارەتەکە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، 6 ئۆتۆمبێلى مارسیدسى مۆدێلى GLC 63S 2018 - 2019 کشێنراونەتەوە، ئەوەش بەهۆى بوونى کێشە لەسەرەتاى کارپێکردنى و لەوانەیە شۆرتى کارەبایى دروست بکات و ببێتە هۆى گڕکردنى ئۆتۆمبێلەکە.