کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 9 هەزار و 100 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019 بەرامبەر بە 120 و 150 هەزار دیناری عێراقییە. . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر 9 هەزار و 100 دینارە. . هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەنیش بە 150 هەزار و 500 دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 400 دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 125 دۆلارە. .