گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى باسى ’’یەکگرتنى’’ یەکێتى و گۆڕان دەکات

2021.06.20 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى باسى ’’یەکگرتنى’’ یەکێتى و گۆڕان دەکات

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، هەر کاتێک پێویست بکات یەکێتى و گۆڕان یەکدەگرن، بەوەش "دەستکەوتى زیاتر" بەدەستدەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەى رێککەوتنى یەکێتى و گۆڕان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە "ئەو دەمەی پێویست بکات یەکبگرین، یەکدەگرین. ئێمە بەیەکەوە بەهێزترین و بەهێزتریش دەبین".

 

دەشڵێت  "بەیەکگرتوویمان لەبەغدا دەستکەوتی باشتر و زیاتر بەدەست دەهێنین. لەکوردستانیش خزمەتی زیاتر دەکەین و لەئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین".

 

ئەمڕۆ یەکێتى و گۆڕان بەفەرمى رێککەوتنیان بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق واژۆکرد.

 

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، بەڵێنیان بە عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتى گۆڕان داوە کە هاوپەیمانیان بۆ هەڵبژاردن دژى هیچ لایەنێک نییە.  

 

وتیشى "من حەزدەکەم لێرە بەڵێنێکى تر بدەم، هەرگیز ئێمە جارێکى تر بزوتنەوەى گۆڕان جێناھێڵین، حەزناکەم ئەم رێککەوتنە هەر بۆ ئەم هەڵبژاردنە بێت بەڵکو هەر پێکەوە بین".  

 

لاى خۆیەوە، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، هیوادارن هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ گۆڕان لەدواى هەڵبژاردن ببێتە چەترى کۆکەرەوەى کورد، تا نەخشەى سیاسەتى داهاتووى عێراق لە هەولێر و سلێمانى یەوە بکێشن.  

 

 هاوکات عومەرى سەید عەلى ڕێکخەرى گشتى گۆڕان لە مەراسیمى ئیمزاکردنى ڕێککەوتنەکەدا وتى "هاوپەیمانى کوردستان بەرهەمى بڕواى سیاسیمانە بۆ کارى هاوبەش بەئامانجى سەرخستنى کاندیدەکانمان لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق".