گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ’’بگرە و بەردەى هەرێم و بەغدا’’

نێچیرڤان بارزانى ’’پەیامێکى توند’’ ئاڕاستەى پەکەکە دەکات

2021.06.20 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى ’’پەیامێکى توند’’ ئاڕاستەى پەکەکە دەکات

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان داواى لە پەکەکە کرد شەڕى "بێهودە" لەهەرێم دوربخاتەوە و چیتر نەبێتە مایەى لەشکرکێشى و کێشەى سەربازى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى لەوتارێکدا لە مەراسیمى دەرچوونى خوێندکارانى زانکۆى ئەمریکى-کوردستان وتى "پێویستە پێکەوە بەپەکەکە بڵێین چیتر بەبێ رێزى لەدامەزراوەکانى هەرێم نەڕوانێت و ئەم شەڕە بێهودەیە و لەیەخەى هەرێم دوریخاتەوە، نەبێتە مایەى لەشکرکێشى و کێشەى سەربازى بۆ هەرێم".

 

وتیشى "دەبێتە ئێمە لەناوخۆدا یەکڕیز بین، یەک هەڵوێستمان هەبێت بەرانبەر کێشەى خۆسەپاندن و بوونى ناڕەواى پەکەکە لەهەرێمى کوردستان بۆ دورخستنەوەى شەڕ لەهەرێم".

 

نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەشکرد، ئێستا کوردستان و عێراق بەقەیراندا تێدەپەڕن، بەڵام بوونى نەخشەرێگایەکى دروست دەبێتە هۆکار بۆ سەقامگیریی لەناوچەکە.

 

دەشڵێت "بەسود وەرگرتن لەهەڵەکانى رابردوو، دەستبەرداربوونى لۆژیکى بەهێزى و بێهێزى بە گرتنەبەرى روانگەیەکى نوێ بەغدا و هەولێر دەتوانن بگەنە لێکتێگەیشتنێکى یەکجاریی کە کۆتایی بە  بگرە و بەردەى نێوانیان بهێنێت".