ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ (خولی یەکەم)، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (20ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا خشتەى ئەزموونە گشتییەکانى بڵاوکردۆتەوە و لە نوسراوێکدا ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى هەولیر و سلێمانى و دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە کراوە و بەگوێرەى خشتەکە تاقیکردنەوەکان لە 25ى تەمووزى 2021 دەستپێدەکات.