گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەڵامێکی فەرمی

ئایا ئەنوەر شێخە بەنیازبووە هیوا بكاتە كەرتی تایبەت؟

2021.06.20 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا ئەنوەر شێخە بەنیازبووە هیوا بكاتە كەرتی تایبەت؟

ناس کورد-

ئەنوەر شێخە، پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە دەوترێت ئەو ھۆکاری پەراوێزخستن تا داخستنی نەخۆشخانەی ھیوایە و دەڵێت، "من هیوام دروستکرد چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى چەند ڕۆژێکە بابەتی داخستنی نەخۆشخانەی هیوا یاخود پێدانی بە کەرتی تایبەت هەڵایەکی گەورەی دروستکردووە، لە چەند شوێنێکیش ناوی ئەنوەر شێخە دەهێنراکە کە گوایە دەیەوێت بیکڕێت و بیکاتە کەرتی تایبەت.

 

ئەوەى کێشەی ئاڵۆزتر کرد بوونی چەند کێشەیەک بوو بە تایبەت نەدانی موچەی کارمەندان و مانگرتنیان، بەڵام هەرزوو نەخۆشخانەکە و تەندروستیی سلێمانی و وەزارەت و حکومەتی هەرێم دەنگۆکانیان ڕەت کردەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنیان دا.

 

لەبەرامبەر ئەو تۆمەتبارکردنەی، د. ئەنوەر شێخە پزیشکی پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە لە کۆمێنتی فەیسبوک نوسیویەتی، "من هێندێک ناساغم و لە ئەمریکام، شەرتە هەر گەڕامەوە هەموو ژیانم تەرخان کەم بۆ محکمە و محامی تاکو سزای خۆی وەردەگرێت. دەبێت ئەو بوهتانە ناڕەوایانەی بسەلمێنێت."

 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو خۆی نەخۆشخانەی هیوای دروستکردووە، "چۆن ویژدان و دەستم تێی دەچێت تێکی بدەم؟!"

 

د. ئەنوەر شێخە دەنوسێت، "من لە ٣٪ی نەخۆشخانەکەم ئیشی شێرپەنجە دەکات و هەموو مانگ لە زەرەردایە! گەر ڤیلاشم وەرگرتبوو وعدی پیاو ئەیدەمە ئەو. حاڵمان بۆیە خۆشە پەرلەمانی وامان هەیە، من ژیانم کرد بەبەر خزمەتی شێرپەنجەی کوردستاندا چۆن دڵی هات وەها پێم بوەڕێت".

me_ga.php?id=4080