ناس کورد-
لە نامەیەکدا بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت و دەڵێت، هیوادارە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتیى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان (شەممە 19ی حوزەیرانی 2021) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە نامەیەکدا پيرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى له ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى هەڵبژێردراوی كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە پۆستە نوێیەکەیدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە له سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى رەئیسیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن."
ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئێران ڕاگەیەندران و ئیبراهیم رەئیسی بووە براوەی هەڵبژاردن و دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران.