گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لەماوەی یەک ڕۆژدا باڵەخانەیەکی 10 نهۆمی لە چین دروست کرا

2021.06.19 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

کۆمپانیایەکی چینی پسپۆر لەبواری بیناسازی باڵەخانەیەکی 10 نهۆمی لەماوەی یەک ڕۆژدا دروستکرد، کۆمپانیاکەش ئاشکرای دەکات، هەر یەکەیەکی نێشتەجێبوون لەباڵەخانەکە قەبارەکەی هێندەی کامیۆنێک دەبێت و تێچووەکەشی زۆرکەمە و لەڕێگەی "بڕغو"وە بەستراون بەیەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵیی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی( 19ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، دروستکردنی باڵەخانەیەکی 10 نهۆمی لەلایەن کۆمپانیایەکی چینیەوە تەنها لەماوەی یەک ڕۆژدا، مشتۆمرێکی زۆری لەنێوان بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا دروستکردووە و بووەتە مایەی سەرسامی  و باوەڕ نەکردن.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "باڵەخانەکە لەلایەن کۆمپانیای ( بۆرد) کە پسپۆرە لەبواری بیناسازی لەشاری (چانگشای )ی ئەو وڵاتە دروستکراوە، باڵەخانەکە پێکهاتووە لە 10 نهۆم و توانراوە تەنها لەماوەی 28 کاتژمێر و 45 خولەکدا تەواو بکرێت".

 

بەگوێرەی تۆڕە ئەمەریکییەکە، "ڕووبەری هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون  لەباڵەخانەکەدا هێندەی کامێۆنێک دەبیت کە بۆ گواستنەوەی دەریایی بەکاردەهێنرێت، پێشوەختە یەکە نیشتەجێبووەکان لەڕووی دیزاین و شێوازی ئەندازەییەوە لە کارگە ئامادەکراون و دواتر لەڕێگای ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە گۆاستراوەنەتەوە بۆشوێنی دروستکردنی باڵەخانەکە".

 

کۆمپانیا چینیەکە دوای تەواوبوونی باڵەخانەکە ڕایگەیاند، " دانانی یەکەکان زۆر ئاسان بوون و تێچووەکانیشی زۆر کەمن و توانراوە لەکاتێکی پێوانەیەدا  لەڕێگەی بۆرغووەوە ببسترێنەوە بەیەک، هاوکات دژ بە بومەڵەرزەیە و توانای بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانیشی هەیە".