ناس کورد-
ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا و تەنانەت لە کەرکوک و کەلار و زۆرێک لە شارەکانی خوارووی عێراق گەرمترە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم، پلەی گەرمیی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پلە تۆمارکراوەکان، لەشاری سلێمانی پلەی گەرمی گەیشتووەتە 45 پلە کە بەرزترین پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆیە لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسیی عێراقی، لەسەر ئاستی عێراق، سلێمانی دووەم گەرمترین شارە و تەنها لە میسان پلەی گەرمی بەرزترە بە 46 پلە.