گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پرسیاری پەیوەندیی پارتی و یەکێتی لە لاهور شێخ جەنگی کرا.. بزانە چۆنە وەڵام دەداتەوە

2021.06.19 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
پرسیاری پەیوەندیی پارتی و یەکێتی لە لاهور شێخ جەنگی کرا.. بزانە چۆنە وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

لە وەڵامی ئەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی لە ئێستادا چۆنە، لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی لە حکومەتدان و بەمنزیکانە ئەگەری کۆبوونەوەیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە میانەی سەردانی بۆ نەخۆشخانەی هیوا، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنوسان دا و لە وەڵامی ئەوەی لەئێستادا پەیوەندییان لەگەڵ پارتی چۆنە؟، ڕایگەیاند، "لەگەڵ پارتی لە حکومەتداین، خۆتان ئەوە دەزانن."

 

سەبارەت بەوەی مەمنزیکانە هەردوولا کۆدەبنەوە، هاوسەرۆکی یەکێتی وتی، "ئینشائەڵڵا."

 

لێدوانەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی لەکاتێکدایە، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، زۆرجار بەرپرسانی یەکێتی ڕەخنە لە حکومەت دەگرن و بەرپرسانی پارتیش بە وەڵامیان دەدەنەوە کە یەکێتی خۆی بەشێکە لە حکومەت و ئەگەر لە حکومەت ناڕازییە دەتوانن بکشێنەوە.

 

لەدوای هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ناوبەناو کێشە و ناکۆکی لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست دەبێت