گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرچوو

2021.06.19 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرچوو

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ڕادەستنەکردنی ئەو شتانەی کە لایان بووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى سەر بە دەستەى دەسپاکى عێراق کۆپیەکى بەدەستى "ناس کورد" گەیشتووە (19ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر سێ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەهۆى ئەوەوەیە کە ئامادەنەبوون ئەوەى لە ئەستۆیانە بیگەڕێننەوە وەکو ئۆتۆمبیل و کەرەستەى نوسینگە لەدواى کۆتایهاتن بەکارەکانى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامى ئەنجومەنەکە لەلایەن دادگایەکى تایبەت بەدەستپاکیەوە لەپارێزگاکە بەپێى مادەى 340 لەیاسایى سزاکان دەرکراوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەکانى ڕابردوودا کارەکانى دەستەکە چڕبووەتەوە و چەندین فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ بەرپرسان دەرکردووە و مانگى نیسانى ڕابردووش 53 فەرمانى دەستگیرکردن و بانگهێشتى بەرپرسانیان بۆ بەردەم دادگا دەرکردووە،  کە دوو وەزیرى پێشوو و هەشت پارێزگار کە دووانیان ئێستا دەستبەکارن تێدابووە و  هەروەها لەو ناو ئەوانەشدا 15 بەڕێوەبەرى گشتى پێشوو و ئێستا و 23 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەسەر چەند پرسێکى جیاجیا تێدابووە کەتۆمەتبارن بەچەند کەیسێکى جیاواز.



دەستەکە باسى لەوەش کردووە، ڕێوشێونەکانى لێکۆڵینەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا ئاشکرا کردووە کە لەسەر چەند پرس و کەیسێکدا ئاشکرا کردووە کە نۆ بانگهێشتى بەرپرسانى بۆ بەردەم دادگا و فەرمانى دەستگیرکردنى بەرپرسانى تێدابووە لەپارێزگا جیاوازەکاندا بەکەرکوکیشەوە.