گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی کەنداو دەکات

ئیدارەى ترەمپ تاوتوێى هێرشێکى تەکتیکى چڕ دەکات بۆ سەر ئێران

2019.06.18 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەى ترەمپ تاوتوێى هێرشێکى تەکتیکى چڕ دەکات بۆ سەر ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن و سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی تەکتیکین لەو بارەیەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەمنزیکانە هێزی دیکە ڕەوانەی کەنداو دەکەن. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی، کە لە چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە وەریگرتووە، هەینى ڕابردوو، بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەمریکا و بەرپرسانی پنتاگۆن و ڕاوێژکارەکانی ترەمپ تاوتوێی پلانێکی تەکتیکیان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. . ئەو بەرپرسانەی کۆشکی سپی ئاشکراشیان کردووە، پلانەکە تایبەتە بە هێرشی ئاسمانی و سیستمی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکاتە ئامانج. . بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی بەمنزیکانە چەندین هێزی نوێ ڕەوانەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. . بەوتەى ئەو سەرچاوانە، هەرچەندە ترەمپ پێی خۆش نییە ئەوە ڕووبدات، بەڵام ئارامى خۆی لەدەستداوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسە ئەمنییەکانی دەستکراوە کردووە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دایانناوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 13ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی نزیک عوممان هێرش کرایە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری یابانی و نەرویجی و دواتر بەپێی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئەمریکا ئێرانی بە ئەنجامدانی ڕووداوەکە تۆمەتبار کرد. . هاوکات درەنگانێکى شەوی رابردوو، شانەی راگەیاندنى ئەمنی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، شەوی ڕابردوو سێ موشەکی جۆری کاتیۆشا لە سەربازگەى تاجی لە شاری بەغدا کەوتووەتە خوارەوە، کە بارەگایەکی سەربازییە و هێزەکانی ئەمریکای تێدایە. .