گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق

2021.06.19 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کەرتی بانکی و ڕێگریکردنی لە سپیکردنەوەى پارەیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 19ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبووەیەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، "گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر."

 


هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێم.


سەرۆکی حکومەت "وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لە گەڵ بانکی ناوەندی عێراق، دووپاتیشی کردەوە کە ڕێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان."

me_ga.php?id=4076