ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى باشوورى ئەفریقیا جۆسیاما سیوولی تەمەن 37 ساڵیان دەستگیرکردووە کە پێشتر بانگەشەى ئەوەى کرد بە یەک سک 10 مناڵى بووە و ژمارەیی پێوانەى شکاندووە، ئەوەش بەهۆى ساختەکاریی لە ڕوداوەکەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 8ی حوزەیرانی 2021، ژنێک بەناوی گوسیام سینولى لە باشورى ئەفریقا بە سکێک 10 منداڵى بووە و بەوەش ئەو ژمارەیەى شکاند کە مانگى ئایار تۆمار کرابوو کە ژنێک لە وڵاتی مالی نۆ منداڵی بوو بوو.
ئەو کاتە هەواڵەکە لە زۆربەى میدیا و ئاژانسە جیهانییەکان بڵاوبوویەوە.
بەڵام تیپۆجۆ تسۆتیتسى، هاوسەرى گواسیاما تمارا سیوول بە ئاژانسی سپۆتنیکى ڕووسى ڕاگەیاندووە، ئەو شوێنى ژنەکەى نازانێت و تا ئێستاش مناڵە لەدایکبووەکانی نەبینیووە و ناشزانێ چەند دانەن.
خێزانى تسۆتیتسى لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کوڕەکەیان ئەوەى پێڕاگەیاندوون کە هەوڵەکانى بۆ دۆزینەوەى دایکى مناڵەکانى کە خۆى شاردووەتەوە و هیچ شتێکیش لەبارەیەوە نازانێت دەخاتەوەگەڕ و ئەوەشى پێووتوون ئەو خۆى مناڵەکانى بەچاوى خۆى نەبینیووە تەنها ژنەکەى بە تەلەفۆن پێوتووە کە 10 مناڵى دووانەییان لەدایک بووە.
ماڵپەڕى دەیلى بیستى ئەمەریکیش بڵاوى کردووەتەوە، بەرپرسانى تەندروستى ژنەکەیان گلداوەتەوە و خستوویانەتە ژێر چاودێرییەوە لە یەکێک لەنەخۆشخانەکاندا دواى پشکینن دەرکەوتووە کە سیوول دووگیان نەبووە.
زیاتر بخوێنەوە: پێنج کچ و چوار کوڕ.. ژنێک بە سکێک نۆ منداڵى بوو
مانگی ئایاری ڕابردوو، حەلیمە سیسى تەمەن 25 ساڵى مالی بوو، کە مانگى پێشوو 9 منداڵى بە سکێک بوو کە 5 یان کوڕ بوون و 4 یان کچ.